به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له یه‌نی شه‌فه‌ق، میدیا ناوچه‌ییه‌کانی سووریا ڕاپۆرتیان دا که له ده‌ره‌نجامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێک له شاره‌کانی حه‌سه‌که، حه‌مس، دیمه‌شق و ته‌رتووس لانیکه‌م 38 که‌س کوژران و 46 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند: دوو ته‌قینه‌وه له نزیکی وێستگه‌ی پشکنینی پۆلیس له شاری ته‌رتووس ڕوویان دا. ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م که لاوازتر بوو خه‌سارێکی به‌دواوه نه‌بوو به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م که له‌لایه‌ن ئه‌نجامده‌رێکی خۆکوژ ئه‌نجام درا ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ی کرده ئامانج که له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه و خه‌ساریشی به‌دواوه بوو. هێشتاکه ئامارێکی دروست له خه‌ساره‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وه ئاشکرا نییه.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه له شاری حه‌سه‌که ڕووی دا و له ده‌ره‌نجامدا پێنج که‌س گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا.
جگه له‌وه له شاره‌کانی حه‌مس و دیمه‌شق چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕووی دا که به ڕیزه‌وه کوژرانی چوار و سێ که‌سی به‌دواوه بوو....
کۆتایی کورتە نامە/310